ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

پرسه‌نامه‌ی بۆردی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی (سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی)

بۆردی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆى كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆشنبیر و دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و سه‌رۆك مام جه‌لال، “سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی” سه‌رۆكی ناوه‌ندی قاهیره‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی پرسەنامەیەک ئاڕاستەى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆسته‌كانی و گه‌لی میسر دەکات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆشنبیر و دۆستی دێرینی گه‌لی كورد و سه‌رۆك مام جه‌لال، (سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی)، سه‌رۆكی ناوه‌ندی قاهیره‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆسته‌كانی و گه‌لی میسر ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و ئازاره‌كانیانین.

نووسه‌ری كۆچكردوو له‌ ته‌مه‌نی پڕ‌ له‌ به‌خششی خۆیدا، به‌ قه‌ڵه‌م و ئه‌ندێشه‌ و هه‌ڵوێسته‌ مرۆییه‌كانی، هه‌میشه‌ داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی دۆزی ڕ‌ه‌وای گه‌لی كورد بوو و وه‌ك پردێكی پته‌وی په‌یوه‌ندی و ڕ‌ایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو گه‌لی میسری و كورد له‌ خزمه‌ت و به‌خشیندابووه‌، به‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی ڕ‌ۆشنبیری و ڕ‌اگه‌یاندن و لێكۆڵینه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

له‌ پای ئه‌و خه‌مه‌ قوڵه‌، وێڕ‌ای دووپاتكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی، له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی كۆچكردوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت، سه‌بر و ئارامیش به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

بۆردی ڕ‌اگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *