لە سلێمانییەوە هەنگاوێکی نوێ لە بواری دارایی؛ تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە پەیمانگای وردبینانی عێراق بەڕێوەچوو

لە سلێمانییەوە هەنگاوێکی نوێ لە بواری دارایی؛ تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە پەیمانگای وردبینانی عێراق بەڕێوەچوو
ئەمرۆچوارشەممەلە هەنگاوێکی ئەرێنی و ستراتیژیدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەییی ژمێریاران و وردبینان، و بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی پرۆسەی تاقیکردنەوەی وەرگرتن لە لقی سلێمانی پەیمانگای وردبینانی ناوخۆیی دانپێدانراو لە عێراق (معهد المدققين الداخليين المعتمد) بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەڤاڵ د. جەبار وەک چاودێر و نوێنەری هەڤاڵ ئەمەل جەلال (لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان)، هەروەها بە بەشداریی نوێنەری سەرپەشتیاری مەڵبەندی سلێمانی ـ چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری پێشووی چاودێریی دارایی سلێمانی، نوێنەری دەزگای چاودێری، بەڕێوەبەری باجی دەرامەتی سلێمانی، بەڕێوەبەری باجی کۆمپانیاکانی سلێمانی، نوێنەری ژمێریارانی یاسایی سلێمانی، و ئەندامانی دەستەی باڵا و ستافی لقی سلێمانی سەندیکای ژمێریاران؛ نەقیبی سەندیکا و لێپرسراوی کارگێڕی و دارایی سەندیکا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ بەڕێز د. ابوبەکر ئیبراهیم (جێگری ئەمینداری پەیمانگای وردبینانی ناوخۆیی دانپێدانراو لە عێراق) و لیژنەی تاقیکردنەوەکان ئەنجامدا.
ئامانجی سەرەکیی چالاکییەکە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی ئەندامانی سەندیکای ژمێریاران بوو (کە سەر بە بۆردی ڕێکخراوەکانە) بۆ وەرگرتنیان لە لقی سلێمانی پەیمانگاکە. بڕیارە بەشداربووان دوای دوو ساڵ لە خوێندنی ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی، ببڕدرێن بە بڕوانامەی ماستەری پیشەیی لە بواری وردبینیدا.
لە پەراوێزی پرۆسەکەدا، هەڤاڵ د. جەبار بە ناوی هەڤاڵ ئەمەل جەلال، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکانەوە پەیامێکی گەیاند و ڕایگەیاند
دەستخۆشی لە سەندیکای ژمێریاران وەک ڕێکخراوێکی سەر بە بۆردی ڕێکخراوەکان دەکەین بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستی و پیشەیییە گرنگە؛ کردنەوەی ئەم لقی پەیمانگایە لە سلێمانی هەنگاوێکی بڕیاربدەرە بەرەو بەهێزکردنی بنەماکانی شەفافییەت و سەروەریی یاسا لە سێکتەری داراییدا. پەیامی ئێمە بۆ خوێندکاران و بەشداربووان ئەوەیە کە ئەم بڕوانامەیە تەنیا پلەیەکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانی و ئەخلاقییە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی، و هیواخوازین بەردەوام بن لە پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە .







