ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ (ئاکۆی جیهاز) پێشمەرگەیەکی دڵسۆزو سەرڕاستی شۆڕشی نوێ بوو

رۆژی ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ئاکۆ حەسەن بەکر ناسراو بە (ئاکۆی جیهاز) یان کرد.

مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ ئاکۆی جیهاز یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروستی باشتریان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رۆڵی جوامێرانەی هەڤاڵ ئاکۆی جیهازیان کرد وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و سەر راستی شۆڕشی نوێ ئەرکەکانی سەرشانی بە ئەمانەتەوە جێبەجێدەکرد، بە دڵسۆزی و خۆنەویستی بۆ ئەرک و پیشەکەی ببووە جێگای متمانەی هاوڕێ و هاوسەنگەرانی لە شاخ، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پاک و زێڕینەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو و رێزیان لەو مێژووە دانەبڕاوەی نا.

لایخۆیەوە هەڤاڵ ئاکۆی جیهاز، سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردو جەختی کردەوە کە تا دوا هەناسە بە شانازییەوە هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *