ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

״بۆ پشتیوانی لە کاندیدە کوردەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی سوید لێرەین״

بەئامادەبوونی سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە و ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە دیموکراتییەکان، کوبوونەوەیەک لەگەڵ چەند کاندیدێکی کوردی لیستی سۆسیال دیموکراتەکان لە سوید بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، شادیە حەیدەری پەرلەمانتاری پێشووی سوید و کاندیدی شاری یۆتۆبۆری، سوپاسی ی.ن.ک-ی کرد بۆ پاڵپشتییان لە رەوەندی کوردی بەگشتی و ئەو پرۆسە نوێیە کە چەندین کوردی بەشەکانی کوردستان خۆیان کاندیدکردووە بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنە خۆجێیەکان.
پاشان، سالار مەحمود، رایگەیاند: ئامادەبوونی ئێمە بۆ پشتیوانییە لە کاندیدە کوردەکان لە لیستەکەتاندا، وتیشی: کوردانی دەرەوە هاندەدەین بچنەناو حکومەت و پەرلەمان و رێکخراوەکانەوە تا باشتر خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ژیانی خۆرئاوادا، ئەم جۆرەش لە خەبات لەچەند روویەکەوە بۆ دۆزی کورد و پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگەکان بەسوودە. جەختیشی لە گرنگیی پێگەی کورد کردەوە وەک سەرمایەیەکی گەورە و کاریگەر بۆ کوردستان و وڵاتان کە لێی نیشتەجێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ئەمەل جەلال، ئاماژەی بە کاریگەریی بەشداریی کورد کرد و وتی: کاریگەریی بەشداریی کارای سیاسیی کورد لە دەرەوە، جۆرێکی گرنگە لە تێکۆشانی گەلەکەمان بۆ پارێزگاری لە دەستکەوتەکان، لەو چوارچێوەیەشدا کوردانی دانیشتووی سویدی هاندا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و پشتیوانیی کاندیدە کوردەکان بکەن بەتایبەتیش کاندیدانی سۆسیال دیموکراتەکان.
چرۆ وەڵەدبەگی کاندیدی پەرلەمان، سوپاسی یەکێتی کرد بۆ بەدەنگەوەهاتن و پشتیوانییەکانی و بە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگی وەسفکرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *