دارستان و ژینگەی سلێمانی: 100 دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سوتا

بەهۆی ئاگرەکەی سنووری شارباژێر، نزیکەی 100 دۆنم لە پۆش و پاوان و چەند باخێکی ترش سوتان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی-یش رایدەگەیەنێت: ئاگرەکە بەهۆی هەورە بروسکە کەوتووەتەوە و دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر کۆنترۆڵ کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی 30ی8ی2026، ئاگرێك لە سنوری گوندی ( بایزاوا ) لە شارباژێر کەوتەوە ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو.
دەشڵێت: دەرکەوت ئاگرەکە بە هۆکاری هەورەبروسکە کەوتووەتەوە و سنووری گوندەکانی بایزاوا،مۆکەبە ، کۆڵەرد ، قەیوان و شاخی کوێرەنگی گرتۆتەوە.
، روونیشی کردەوە، کە سەرەڕای بونی مەترسی مین و تەقەمەنی لە ناوچەکە ، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لە ئەنجامدا توانرا بە هاوکاری بەرگری شارستانی و ئاسایشی گاپیڵۆن و خەڵکی سنوورەکە ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.
پەیوەست بە زیانەکانیش،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرای کردووە: زەرەرو زیانەکان مەزەندە دەکرێن بە سووتانی نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان و دارستان و چەند باخێکی ترش – ی هاووڵاتیان .






