ئیڤێنتی بیرۆكەكانت بكە بەڕاستی لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ 2ی 9ی 2026، دامەزراوەی تالێنت هەب، بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی كوردسات، لەتەلاری هونەر لەسلێمانی، ئیڤێنتی (بیرۆكەكانت بكە بەڕاستی) بۆ پاڵپشتی پڕۆژەی گەنجانی داهێنەر سازكرد، كە چەند پانێڵیك لەخۆ دەگرێت.
پانێڵی یەكەم، گفتوگۆیەكی زانستییە دەربارەی گەشەپێدانی بیركردنەوەی داهێنەرانە، رۆڵی سەنتەرە پیشەیییەكان لەپاڵپشتیكردنی گەنجان و گواستنەوەی بەرنامەكانی پەروەردە بۆ ئاستی كرداری.
پانێڵی دووەم، گفتوگۆیە دەربارەی داهێنان لە سەردەمی دیجیتاڵیدا، وەبەرهێنان لە داهاتووی داهێنەران و رۆڵی كەرتی تایبەت، لەگەڵ بەكارهێنانی شێوازە سەردەمییەكان بۆ گەشەپێدانی داهێنانی خوێندكاران.
هاوكات د. رێبین رەجەب (پزیشكی كلینیكی خۆراك و كێش و قەڵەوی) وتاری تەندروستیی دەربارەی پەیوەندیی خۆراك و بەرزكردنەوەی ئاستی هزر و بیركردنەوەی خوێندكاران پێشكەش دەكات.
تالێنت هەب، دامەزراوەیەكی ناحكومی قازانج نەویستەو كار دەكات بۆ بەپڕۆژە كردنی بیرۆكەی داهێنەرانەو رەخساندنی هەلی كار.



