ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت

ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکات.
وەفدێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و نووسینگەی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، چاویان کەوت بە نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق و لەدیدارێکدا تاوتوێی ئەو ئامادەکارییانەیان کرد، کە بۆ یادی نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە ئارادان، کە بڕیارە لە بەغدادی پایتەخت ساز بکرێت.
لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگی یادکردنەوەی میراتە نیشتمانی و سیاسییەکەی سەرۆکی کۆچکردوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەک پیاوێکی دەوڵەت و کەسایەتییەکی نیشتمانی کۆکەرەوە، کە بە حیکمەتێکی سیاسیی چەسپاوەوە بەشداری کردووە لە چەسپاندنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و شەراکەت.
لەکۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار باسی لەوەش کرد، کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی شوێنەوارێکی قووڵی لە کاروانی دەوڵەتی عیراق و ویژدانی عیراقییەکاندا بەجێهێشتووە.





