هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە

رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەناوی خۆی بنەماڵەکەیەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەركردەو نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و عیراق دەکات، لەبەرامبەر ئامادەبوونیان لەبەخاک سپاردن و بەشداریکردنیان لەپرسەی فەیزوڵا حەمەڕەش.
دەقی سوپاس و پێزانینەکە:
بەناوی خۆم و بنەماڵەکەمانەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاستەی سەركردەو نوێنەرانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و عێراق، لێپرسراوانی دامەزراوە حكومی و ڕێكخراوە مەدەنیەكان، پەرلەمانتارانی هەرێم و عیراق، نوێنەری چین و توێژەكان ،شێخانی تەریقەت و مامۆستایانی ئاینی، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، تەواوی نەتەوەو پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەین، لەبەرامبەر ئامادەبوونیان لەبەخاک سپاردن و بەشداریکردن و ئەرک کێشانیان لەپرسەی (فەیزوڵا حەمەڕەش)مامی خوالێخۆشبومان.
بەشداریتان لەهاوخەمیمان، بەسەردان و ناردنی پرسەنامەو تەلەفۆنكردن و بروسكە، لەناوەو دەرەوەی وڵات، جێگەی پێزانینە، سەرەخۆشی و ئامادەبونتان سەبوری پێبەخشین و لەپەژارەی كەمكردینەوە، خودای باڵادەست لهچاکهو گهورهیتان کهم نهکات و بەو ئومێدەی لەخۆشیتاندا بەشداریتان لەگەڵدا بكەینەوەو ناخۆشی نەیەتە رێگاتان.
خوای گەورە سەبووری هەمووان بدات.
ڕفعەت عەبدوڵڵا



