ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: 639 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی باسی لەوەکردووە، لەسەرەتای ساڵەوە، 639 خێزان کە لە سێ هەزار و 834 کەس پێکهاتوون و ئاوارەی کەمپەکان بوون، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان. دەشڵێن، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بە خواستی خۆیان بووە.


باسکال ریتنجنز سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە ڕۆژنامەی فەرمیی عێراقی:

  • هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بەردەوامە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت.
  • هێشتا پاڵپشتی دارایی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە خواستی خۆیان بەردەوامە.
  • لەهەماهەنگیدان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ داخستنی کەمپەکان و کۆکردنەوەی ئەو ئاوارانەی کە ماون لە چەند کەمپێکی کەمدا، ئەوەش لە ڕێگەی تیمەکانی کارەوە بۆ دانانی چارەسەری بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
  • حکومەتی عێراق ڕژدە لەسەر تێکەڵکردنی هەردوو کەمپی بەحرکە و دیبەگە لە هەولێر، لەگەڵ تێکەڵکردنی سێ کەمپی ڕۆژهەڵاتی موسڵ و کردنیان بە یەک دانە .
  • بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن و لەهەر هەنگاوێکدا ڕاگەیاندنی فەرمییان دەبێت بە داخستنی کەمپەکە یان تێکەڵکردنی.

ڕێکخراوەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، لەپاش داخستنی کەمپی ئاشتی لە سلێمانی لە 2024، هەزار و 100 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شارۆچکەی دوجەیل لە پارێزگای سەڵاحەدین و هەر خێزانێکی شایستە بڕی چوار ملیۆن دیناری پێدراوە..

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *