بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە یادی لە دایكبوونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد درودی خودای لێبێت ، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانان دەكات و هیواخوازیشە ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی پتەوكردنی گیانی برایەتی و خزمەتكردنی باشتركردنی گەلەكەمان.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی:

لە یادی لە دایكبوونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد درودی خودای لێبێت ، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانان دەكەین .

لەم یادە پیرۆزەدا نزا دەكەین یەزدانی مەزن دەرگای خێر و ئاشتی بەسەر ناوچەكە و نیشتمانەكەماندا بكاتەوە و ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی پتەوكردنی گیانی برایەتی و خزمەتكردنی باشتركردنی گەلەكەمان و هەموان نزا و گشت سروتە ئایینیەكان بە شادی بكەنەوە.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *