شه‌هید سه‌رباز، سه‌ربازێكی وڵات

شه‌هید ئه‌كره‌م كه‌ریم عه‌لی ناسراو به‌سه‌رباز، له‌دایكبووی ساڵی 1954ی گوندی (ئه‌ركه‌وازی)ی خانه‌قینه، ساڵی 1972 بووه به پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، دوای نسكۆی ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆ شاری دیوانیه‌ی خوارووی عیراق دوورخراونه‌ته‌وه و هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا شه‌هید سه‌رباز ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌ستگیركراوه، ساڵی 1976 ماڵیان راگوێزراوه بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێی (تاسڵوجه)ی سلێمانی، ساڵی 1978 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) و ساڵی 1983 بووه به پێشمه‌رگه و تا راپه‌ڕین له خه‌بات به‌رده‌وام بووه، به‌شداریی چه‌ندین نه‌به‌ردیی كردووه و سێ‌جار بریندار كراوه، دوای راپه‌ڕین یه‌كێكبووه له پێشمه‌رگه چالاكه‌كانی هێزی هاوبه‌شی به‌ره‌ی كوردستانی و له دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به پله‌ی نه‌قیب له ئاسایشی كه‌ركوك دامه‌زراوه، به‌داخه‌وه، رۆژی 24/8/1994، له هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدكرا.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید



