ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بەهۆی داڕمانی شاخ لە پرژێ بۆرییەکی سەرەکی ئاوی چۆمان شکا

پووختەى هەواڵەکە

  • بەهۆی شکانی بۆرییە ئاوەکە تەواوی سەنتەری شارۆچکەی چۆمان بێ ئاوە.
  • بەشێکى شاخى وێزێ و پڕژێ داڕماوە.

فەرمانگەی ئاوی چۆمان بڵاویکردووەتەوە، بەشێک لە شاخی نێوان وێزێ و پڕژێ ڕووخاوە و بۆری سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی چۆمان کە 12 ئینجە شکاوە و دەشڵێن، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی چۆمان، سەرپەرشتی تیمە تەکنیکییەکان دەکات بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە لە زووترین کاتدا و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان.


داڕمانى شاخەکان

  • بەهۆی بارینی بەفرەوە، شاخەکە لە شەوی ڕابردوودا داڕماوە.
  • دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ تەواوی سەنتەری شارۆچکەی چۆمان بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراوە.
  • تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییە شكاوەكەن.
  • سەرقاڵى گەڕاندنەوەی دابەشكردنی ئاون بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەر ئەو گرفتە بكەن.

شارۆچکەی چۆمان ناوەندی قەزای چۆمانە و یەکێکە لە ناوچە شاخاوییە جوان و گرنگەکانی هەرێمی کوردستان.

زانیارییە گشتییەکان:

  • شوێن: دەکەوێتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر، نزیکەی 180 کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەولێرەوە دوورە و 25 کیلۆمەتر لە سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستان دوورە.
  • رێگا: دەکەوێتە سەر رێگای مێژوویی و ناسراوی هامڵتۆن.
  • مێژووی ئیداری: لە ساڵی 1961 دروستکراوە و لە ساڵی 1970 کراوە بە قەزا.
  • پێکهاتەی قەزا: شارۆچکەى چۆمان لە پێنج شارەدێ (چۆمان، حاجی ئۆمەران، سمیلان، قەسرێ، گەڵاڵە) و 166 گوند پێکھاتووە.
  • ژمارەی دانیشتووان: بەگوێرەی ئامارەکانی سەرژمێرى ساڵی 2024، ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکە بەگشتى زیاد لە 47.000 کەسە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *