مەسروور بارزانى و عەلى زەیدى لە بەغداد کۆبوونەوە

پووختەى هەواڵەکە
- زەیدى و بارزانى جەختیان لە چارەسەرکردنى بنەڕەتى کێشەکان کردوەتەوە.
- بە تووندترین شێوە سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر کۆرمۆریان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـى تشرینى دووەمى 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەرى هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و لەگەڵ عەلی ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە.
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى زەیدى و بارزانى
- هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆریان سەرکۆنە کرد.
- هاوڕابوون لەسەر کۆتاییهاتنی هێرش و پەلامارەکانی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان.
- عەلى زەیدى ئاماژەی بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا کرد.
- بڕى بەرهەمهێنانى نەوت تاوەکو ساڵی 2030 دەگاتە حەوت ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
- ساڵی 2032 دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
- بە بەرهەمهێنانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە کە دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل.
- ئەم زیادبوونە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەپێدان و ئابووری عێراق دەبێت.
- بیروڕا لە بارەی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
- مەسروو بارزانى جەختى لە گرنگیی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2027 کردەوە.
- بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا:
- بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان: گفتوگۆ لە بارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کێڵگە نەوتییەکان کرا لەسەر بنەمای دەستوور.
- داهاتی نەوت و نانەوتی: گفتوگۆ لە بارەی میکانیزمەکانی ڕێکخستنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بەڕێوەبردنی کرا بە گوێرەی هەماهەنگى نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.
- مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان: هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان، هاوشانی فەرمانبەرانی عێراق کردەوە.
- بودجەی فیدراڵی 2027: پشکی هەرێمی کوردستان و میکانیزمەکانی تەرخانکردنی پشکی هەرێم لە سەر بنەمای دەستوور دەبێت بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
- یاسای نەوت و گاز: جەخت لە گرنگی پەلەکردن لە دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کرایەوە، بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتییەکان.
- هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش و دانوستان و لێکتێگەیشتن کردەوە، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بکات.



