ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی تەواوی خوێندنگەكانی ئیدارەی گەرمیان نوێ دەكرێنەوە

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی سەرجەم خوێندنگەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان نوێ دەكرێنەوەو كەموكورتییەكانی چارەسەر دەكرێن، بەشێوەیەك هیچ خوێندنگەیەك نامێنێت كە كێشەی هەبێت.

بەپێی داتاكانی پەروەردەی گەرمیان لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، 133 خوێندنگە پێویستیان بە نوێ كردنەوەیە، بەجۆرێك لە سنووری قەزاكانی كەلار و رزگاری و ناحییەكانیان 90 خوێندنگە و لەسنوری قەزای كفری 38 خوێندنگە و لەسنوری پەروەردەی خانەقینیش پێنج خوێندنگە نوێ دەكرێنەوە و پێداویستی سەرجەم ئەو خوێندنگایانە دابین دەكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا، پڕۆژەی دوو خوێندنگە لە ناحیەكانی كۆكس و سەرقەڵا كە زۆربەی كارەكانیان ئەنجامدراون تەواو دەكرێن.

هاوكات بڕیاردراوە بە زوترین كات كارەكانی نوێ كردنەوەی خوێندنگەكان دەستپێبكرێن بە ئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *