بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لاڤە حیکمەت: سزادانی محەممەد ئەمین سزادانی ناسنامەی کوردە

خاتوو لاڤە حیکمەت سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان لە گوندی شەناغەمان لە  کەرکوک سەردانی جوتیاری نموونەیی و بەهەڵوێست، کاک ( محەممەد ئەمین ) کرد .

لەو سەردانەدا لاڤە حیکمەت پشتگیری و پێزانینی خۆی دووپاتکردەوە بۆ کاک محەمەد و هەموو کوردانی ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێم ، کەرڕۆژانە بەرگری شەرەفمەندانە لە کوردستانی بوونمان دەکەن و ووتی، سزادانی کاک محەمەد سزادانی تەنیا جووتیارێک نییە بەڵکو دادگایکردنی ناسنامەی کوردبوونە و ئەم هەنگاوەش مەرامێکی ترە بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان . 

سەرپەرشتیاری یەکێتی ژانان راشیگەیاند  ئێمە لە ریزی پێشەوەی هەموو ئەو خەباتە مەدەنیانە دەبین بۆ رێگریکردن لەم پیلانانە،  لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشهاتانە کە هەڕەشەن بۆ سەر نەتەوەکەمان .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *