بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لیستی ناوی زەوی لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

شارەوانیی سەیدسادق ناوی ٢ هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی تری بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکردەوە

 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەیدسادق قۆناغی سێیەمی ناوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ڕاگەیاند کە مامەڵەی وەرگرتنی زەوییان گەڕاوەتەوە. لەم قۆناغەدا ناوی ٢ هەزار کەس بەپێی خاڵبەندی (لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین) ڕیزبەند کراوە، بەمەش بە کۆی گشتیی هەر سێ قۆناغەکە تاوەکو ئێستا ناوی ٤ هەزار کەس بڵاوکراوەتەوە.

شارەوانیی سەیدسادق چەند ڕوونکردنەوە و ڕێنماییەکی گرنگی بۆ بەشداربووان بڵاوکردووەتەوە:

سەرجەم ناوەکان بە شێوەی لیست لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەیدسادق و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.

 زیاتر لە ٥ هەزار ناو گەڕاوەتەوە بۆ شارەوانی و لە ماوەی هەفتەیەکدا، ڕۆژێک دوای بڵاوکردنەوەیان لە پەیجی فەرمی، لە بینای شارەوانی هەڵدەواسرێن.

 هەر فەرمانبەر یان خانەنشینێک زانیی گرفتی لە ژمارەی خاڵەکانیدا هەیە، دەتوانێت بۆ وردبینیکردن سەردانی بەشی (زەویوزار و موڵکەکان) لە شارەوانیی سەیدسادق بکات.

 شارەوانی جەخت دەکاتەوە کە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابینکردنی زەوی بۆ تەواوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە لەم قۆناغەدا چانسی وەرگرتنی زەوییان نەبووە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *