مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، میدیاکارێکی دێرین بەسەر دەکاتەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بۆ لای کەسایەتییە رووناکبیر و میدیاکارەکان کە لە قۆناغی جیاجیادا خزمەتی گەلەکەمان و (ی.ن.ک) یان کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، وەفدێکی مەکتەب سەردانی میدیاکاری دێرینی کورد و یەکێتی، خاتوو د. دڵپاک تاهیر -ی کرد.
لە دیدارێکدا کە هەڤاڵان وەستا رەسول لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی و حاجی مەسیفی، لێپرسراوی پێشووی ئەنجومەنەکە ئامادەی بەشێکی بوون، وەفدی مەکتەب ستایشی رۆڵی د. دڵپاک-ی لە کاروانی کاری میدیاییدا کرد و سڵاو و رێزی مەکتەب و هەڤاڵانی پێگەیاند.
هەر لە دیدارەکەدا کە لە ئۆفیسی ئەنجومەنی پشتیوانی بەڕێوەچوو، چەپکەگوڵی رێزو وەفاداری مەکتەبی پێشکەش کرا و پیرۆزبایی ئەرکی نوێشی لێکرا کە پێی سپێردراوە و وەک جێگری لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی دەستنیشان کراوە.
لە بەرامبەردا خاتوو د.دڵپاک تاهیر، سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی بۆ سەردانەکەی وەفدی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەربڕی و شانازیی خۆی بەو رابردووە دووپات کردەوە کە میدیارێکی دێرینی یەکێتی بووە، داواشی کرد کە مەکتەب و بۆردەکانی هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ ئەنجومەنەکەیاندا بکەن و کارو چالاکییەکانی لە میدیاکانی یەکێتیدا رەنگبداتەوە.




