مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەری دێرین رزگار کەمال ساڵح بەسەرکاتەوە.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەری دێرین رزگار کەمال ساڵح بەسەرکاتەوە.
رۆژی ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (رزگار کەمال ساڵح)یان کرد.
لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە ڕۆڵی جوامێرانەی هەڤاڵ رزگاریان بەرز هەڵسەنگاند،کە وەک پێشمەرگەیەکی بەورە و قارەمان ، کە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریدا بووە.
هاوکات پەیام و سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستە کرد و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.
لای خۆیەوە، هەڤاڵ رزگار کەمال وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، دووپاتی کردەوە وەک پێشمەرگەی گەل و یەکێتی، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان دەبێت ، بۆ پارێزگاری لە خاک و نیشتمان .








