لەسەر ڕاسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاڵاکانی کوردستان لە شاری سلێمانی نوێ کرانەوە

لەسەر ڕاسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاڵاکانی کوردستان لە شاری سلێمانی نوێ کرانەوە.
لە درێژەی هەڵوێستە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی دا، خاتوو شاناز نوسینگەی تایبەتی خۆی ڕاسپارد ئەو ئاڵایانەی کوردستان کە لە پارکەکان، بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکانی ناو شاری سلێمانیدا هەڵکراون نوێیان بکەنەوە لەپێناو هەمیشە شەکانەوە و مانەوەی ئاڵای کوردستان بە ئاسمانی شارەکەدا.
لەم چوارچێوەیەشدا، نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ ئەو ئەرکەی بەجێگەیاند و ژمارەیەک ئاڵا نوێکرانەوە.










