ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەکاتەوە سەبارەت بە مامەڵەکانی دروستکردن و گۆڕینی کارتی زیرەکی نەوت بۆ چەند توێژێک.

ڕێنمایی و مەرجەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە:

خێزانە نوێیەکان و گواستنەوەی ناوخۆیی: ئەو خێزانانەی بەم دواییانە هاوسەرگیرییان کردووە یان گواستنەوەی  بایەعییان لە نێوان بنکەکانی ناو شاری سلێمانیدا ئەنجام داوە، دەتوانن سەردانی بەشی سووتەمەنی (کارت و کۆپۆن) بکەن.

گۆڕینی کارتی کاتیی نەوت بۆ هەمیشەیی: ئەو هاووڵاتیانەی کارتی کاتیی نەوتیان هەیە و ئێستا ژمارە فۆرمیان لە ئەپڵیکەیشنی خۆراکدا بۆ دروست بووە، پێویستە سەردان بکەن بۆ بەهەمیشەییکردنی کارتەکانیان، چونکە کارتی کاتی ڕاگیراوە.

گواستنەوەی خۆراک لە نێوان بنکە و پارێزگاکاندا: ئەو هاووڵاتیانەی فۆڕمی خۆراکیان لە بنکەیەکەوە بۆ بنکەیەکی دیکە یان لە پارێزگایەکی دیکەوە بۆ سلێمانی گواستووەتەوە، پێویستە سەردان بکەن بۆ چاککردن یان دروستکردنی کارت، چونکە کارتە کۆنەکەیان پەکخراوە.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ گۆڕینی کارتی کاتی بۆ هەمیشەیی:

کۆپییەک لە زانیارییەکانی بەرنامەی خۆراک (کە ژمارەی خۆراک و ناوی سیانی تێدا بێت).

کۆپیی فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە (ساڵانی ٢٠٢٠-٢٠٢٢).

کۆپیی کارتی نیشتمانیی کوڕەکە.

کارتی زیرەکی کاتیی نەوت.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک:

  • کۆپییەک لە بەرنامەی خۆراک.
  • کۆپیی کارتی نیشتمانی.
  • کارتی زیرەکی کۆنی نەوت.

ناونیشان: سلێمانی، چوارچرای نوێ، خوار مزگەوتی خێرخوازان،  یەکشەممە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٣ی پاشنیوەڕۆ

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *