هەزاران فەرمانبەر و هێزی ئەمنی ناویان بۆ زەوی دەرچوو

دیاریکردنی زەوی بۆ هەزاران فەرمانبەر و هێزی ئەمنی؛ ناوی وەرگرانی نوێ ڕاگەیەندرا
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکاندا هەنگاوێکی دیکە دەچێتە پێشەوە و ناوی هەزاران فەرمانبەری شایستەی دیکەی دامودەزگاکانی حکومەت و هێزە ئەمنییەکان دەرچوو.
بەپێی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازیدا، پرۆسەی وردبینی و دیاریکردنی زەوی بۆ ژمارەیەکی زۆری دیکە لە فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بە کۆتا گەیشتووە و ناوەکانیان ئامادە کراوە بۆ ئەنجامدانی تیروپشک و ڕێکارە یاساییەکانی پێدانی زەوییەکان.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی ڕادەستکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە و ڕێکارەکانی بەناوکردن و تاپۆکردنیان لە ڕێگەی شارەوانییەکانەوە بەڕێوە دەچێت.



