خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ نەخۆشخانەی گشتی شۆڕشی فێرکاری دەردەبڕێت

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕشی فێرکاری کرد و لەلایەن د. هێمن عاسی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە پزیشکان و پسپۆڕانەوە پێشوازیکرا.
لەو دیدارەدا کە دکتۆر ئەحمەد ئازاد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و پزیشکان ئامادەیبوون، دکتۆر هێمن عاسی سەردانەکەی خاتوو شانازی بەپاڵپشتییەکی گەورە بۆ کارەکانیان وەسفکرد.
دوای بەسەرکردنەوەی بەش، قاوش و هۆڵەکانی نەخۆشخانەکە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پشتگیری و پشتیوانی خۆی دەربڕی و دەستخۆشیی لە هەوڵەکانیان کرد لەپای ئەو گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونانەی لە ئەنجامی نۆژەنکردنەوەکاندا بەدی هاتوون.








