بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئاوێنەی دیجیتاڵی؛ تەکنەلۆژیا و ژیانی منداڵان

وێندی مەکمۆردۆ، هونەرمەندی فۆتۆگرافی دیجیتاڵی، لە رێگەی پێشانگای “ئاوێنەی دیجیتاڵی” لە سکۆتلەندا، تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر نەوەی داهاتوو و شێوازی یاری و فێربوونی منداڵان.

پێشانگاکە زیاتر لە 50 بەرهەمی هونەری لە نێوان ساڵانی 1995 بۆ 2018 لەخۆدەگرێت، کە تێیدا لێکۆڵینەوە لە گۆڕانی رۆڵی کۆمپیوتەر و شاشەکان لە ژیانی منداڵاندا دەکات. مەکمۆردۆ ئاماژە بەوە دەکات، کارەکانی گوزارشت لەو نەوەیە دەکەن کە ئێستا ژیریی دەستکرد رۆڵێکی گەورە لە ژیانیاندا دەگێڕێت. ئەم پێشانگایە تاوەکو 25ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت و تێیدا تێکەڵەیەک لە فۆتۆ و ئەنیمەیشنی دەگمەن نمایش دەکرێن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *