بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

عەبدوڵڵا گوڵ: دەرگایەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد دەكرێتەوە

سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا رایگەیاند: یاسای چوارچێوە (یاسای پتەوكردنی هاوپشتی نیشتمانی و یەكگرتنی كۆمەڵایەتی) دەرگایەكی نوێی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا كردووەتەوە.

عەبدوڵڵا گوڵ، سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا، لەهەژماری تایبەتی خۆی، لەبارەی یاسای چوارچێوە (یاسای پتەوكردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەكگرتنی كۆمەڵایەتی) كە بەڕەزامەندی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لەڕۆژنامەی رەسمیدا بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاند: ئەم یاسایە دەرگایەكی نوێ بەسەر چارەسەركردنی كێشەی كورددا دەكاتەوە، كە یەكێكە لەكێشە لەمێژینەكان.

راشیگەیاند: هیوادارم ئەم یاسایە سوودی بۆ توركیا هەبێت، بەو پێیەی هەمیشە باوەڕم وابووە پێشهاتەكان باشتر دەبن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *