ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بەڵگەفیلمی رووباری سیروان خەڵاتی باشترینی لەفێستیڤاڵی Realeی ئیتاڵیا بەدەستهێنا

بەڵگە فیلمی رووباری سیروان خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Reale Film Festival لە وڵاتی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.

بەڵگە فیلمی (ووباری سیروان) کەبەرهەمی دامەزراوەی ڤیم، بەشی ڤیم میدیایە، لە نۆیەمین وەشانی Reale Film Festival لە وڵاتی ئیتالیا، لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی مانگانەی ژووری داوەران، خەڵاتی Winner of August 2026 ـی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.

Reale Film Festival فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتییە کە گرنگییەکی تایبەت بە سینەما دەدات و فیلمەکانی لەسەر بنەمای ڕاستگۆیی، چیرۆکی مرۆیی، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانە هەڵدەسەنگێنێت.

بەپێی سیستەمی فێستیڤاڵ، ژووری داوەران هەموو مانگێک بەرهەمە پێشکەشکراوەکان لە چەندین بەش و پۆلی جیاوازدا هەڵدەسەنگێنێت و فیلمە شایستەکان خەڵات دەکات و لە کەناڵە فەرمییەکانی فێستیڤاڵ و ماڵپەڕەکەیدا بڵاودەکرێنەوە.

خەڵات‌وەرگرتنی (ڕووباری سیروان) لەم فێستیڤاڵەدا، دەستکەوتێکی نوێیە بۆ بەرهەمە سینەمایییە کوردییەکان و هەروەها هەنگاوێکی دیکەیە بۆ بەردەوامبوونی بەشداری و ناساندنی سینەمای کوردی لە پلاتفۆرم و فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا.

فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاندووە کە فیلمە هەڵبژێردراو و براوەکان بۆ Final Annual Selection هەڵدەبژێردرێن و لە کۆتایی ساڵ، لە نۆڤەمبەری 2026 لە Il Pertini Cultural Center لە Cinisello Balsamo ـی شاری میلان، پیشان دەدرێن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *