مەراسیمی ڕێزلێنان لە مامۆستایانی شۆرشی نوێ بۆ؟
بورهان شێخ رەئوف
لە 1/7/ 2026 لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە مەراسیمێكی شایستەدا لە لایەن كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێەوە مەراسیمێكی پڕ شكۆ ڕێكخرا بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و تێكۆشانی مامۆستایانی شۆرشی نوێ بە ئامادەبوونی بەڕێزان كاك جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان و كاك ڕابەر سەید برایم جێگری سەرۆك و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاو بەڕێز مامۆستا كامەران عەلی مەجۆل سكرتێری كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ و جێگرانی سكرتێرو ئەندامانی دەستەی باڵای كۆمەڵە ، ڕێز لە (38) مامۆستای لقی سلێمانی كۆمەڵەكە نرا كە ناوەكانیان لە خوارەوە نووسراوە:-
1. كامەران عەلی مەجۆل (سكرتێر)
2. مامۆستای شەهید عبدالرحمن كریم سوارە سێدەری
3. عادل جواد
4. هۆگر محەمەد ئەمین
5. خەسرەو كاكی
6. ئیبراهیم ڕەزا
7. بورهان شێخ ڕەئوف
8. تاهیر موحەمەد
9. محەمەد عەلی موحوكەد
10. فەرهاد ساڵەح ئەحمەد
11. هادی ئەكرەم فتاح
12. یاسین عەلی قادر كاكەباش
13. كەریم موحەمەد فەتاح
14. محەمەد عەلی مەحمود
15. جەمال محەمەد رەحیم
16. جەلال حەمەساڵح حەمە ئەمین
17. ئەكرەم ئەحمەد رۆستم
18. عەلی ئەحمەد حەمە ساڵح
19. كەریم حەسەن سەعید
20. محەمەد ساڵح مەحمود
21. محەمەد محمد ئەمین
22. ئومێد عەبدالرحمن قادر
23. سدیق قادر محەمەد
24. عەبدوڵا ڕەشید خدر
25. كامیل عەلی ئەمین
26. نەجات حەسەن ئیسماعیل
27. كامەران حسین عەسكەر
28. محەمەد ساڵەح ڕەزا شەریف
29. سەلاح محەمەد مەجید
30. هیوا ئەحمەد نەسروڵا
31. ڕەشید ئیبراهیم خدر
32. نەجات عومەر حەمید
33. محەمەد حەمە ڕەشید مەحمود
34. غەفور محەمەد سەعید
35. ساڵەح مەحمود حەسەن
36. فوئاد فایەق فەرەج
37. عەزیز ئەمین محی الدین
38. جەمال مەحمود حەمە ساڵەح
كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ كێن ؟
ئەم كۆمەڵە خەباتگێڕە لە دوای ڕاپەڕینی مەزنی بەهاری ساڵی 1991 دامەزرێنرا لە لایەن كۆمەڵێك لە مامۆستایانی شۆڕش (شاخ) بۆ ڕێكخستن وسەرپەرشتی مامۆستایانی شۆرشی نوێ ، بەڵام كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ لە ساڵی 2010 وەكو ڕێكخراوێكی پیشەیی سەربەخۆ مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە ئەمە وەك كاری ڕەسمی و ڕبَكخراوەیی ،سەرپەرشتی ئەو مامۆستا تێكۆشەرانەی كە شكستیان بە سیاسەتی بێ بەریكردنی خەڵكە ناوچە ڕزگاركراوەكانی بندەسەڵاتی شۆرشی كوردستان لە پەروەردەو فێركردن و خوێندەواری هێنا ، بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانیان و دابینكردنی ژیانی شایستە لە زەوی نیشتەجێبوون و دامەزراندن و خانەنشینكردنی ئەوانەی توانای كاری وەزیفیان نەبوو ، لێرەدا جێگەی خۆیەتی ئاماژە بە ڕۆڵی مامۆستا كامەران عەلی مەجۆل سكرتێری كۆمەڵەكە بكەین ، سەرەڕای ئەوەش كۆمەڵە لە خەباتی مەدەنیدا ڕۆڵی كارای گێڕاوە ئێستاشی پێوەبێت .چوون لە شاخ بە دەستێك قەڵەم و بە دەستێك چەك دووانەی خەبات و تێكۆشانیان گرێدابوو .
هەر لێرەدا گرنگە باسی ئەوەش بكەم كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ جگە لە لقی سلێمانی سێ لقی تریشی هەیە لە كەركوك و گەرمیان و كۆیە سەرپەرشتی مامۆستایانی شۆرش لە و ناوچانە دەكەن ، لە كۆیە بە هەمان شێوە لە ماوەی پێشوودا مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایانی ئەوێندەر ڕێكخرا ، بە تەمایە لە ڕۆژانی داهاتووشدا مەراسیمی لەوشێوەش بۆ مامۆستایانی شۆرشی نوێ لە گەرمیان و كەركوكیش ڕێك بخات .
بەرنامەی چراكانی شاخ
خۆشبەختانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرش نوێ دوای ئەوەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دێرین دامەزرێنرا لە لایەن كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانەوە توانییان بە پێشنیاری مامۆستا كامەران عەلی مەجۆل سكرتێری كۆمەڵە و هەوڵی كاك جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كاك خەسرەو محەمەد بەڕێەبەری كەناڵەكە (چل ئەڵقە) لە بەرنامەی چراكانی شاخ كە تایبەت بوو بە خەبات و ژیان و پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە ناوچە ڕزگاركراوەكاندا لەلایەن نووسەری ئەم چەند دێڕەوە ئامادەو پێشكەش بكرێت ، بە یارمەتی مامۆستایانی هاوڕێم لە دەستەی باڵا چ بە پەیوەندی كردن بە مامۆستاكانی شۆرشەوە هاوكارم بوون ئەوانیش ( م عادیل جواد ، م ئیبراهیم ، م محەمەد دوكانی ، م محەمەد عەربەتی ، م فەرهاد ) .
بەرنامەكان هەموو ناوچە جیاوازەكانی كوردستانی گرتەوە لە شارباژێرەوە بۆ گەرمیان بۆ كەركوك و ئەغجەلەرو شوان و دەشتی كۆیە و بێتوین ….، پرسیارمان لە سەر دۆخی پەروەردە هەڵوێستی جوامێرانەی خەڵكی گوندەكان ، چالاكی هونەری ، چۆنیەتی دابین كردنی كەرەستەكانی پەروەردە لە كتێب و دەفتەرو قەڵەم و تەباشیر و سووتەمەنی و دروستكردنی پەناگە بۆ خۆحەشاردان و خۆپاراستن لە فڕۆكە بۆمبهاوێژەكان و تۆپبارانی ڕژێم و زۆر بابەتی تر كەباسكردنیان بۆ ئێستا زۆر قورسە .
گرنگی بەرنامەی چراكانی شاخ
ئەو زنجیرە بەرنامە گرنگیەكی زۆری هەبوو بۆ ناساندنی خەباتی مامۆستایانی شۆرشی نوێ بۆ ناساندنی خەباتی مامۆستایانی شۆرش بە نەوەی نوێ و ئێستا ، لە بەرئەوەی هەموو تۆمارو بەڵكەنامەكانی قوتابخانەكانی شۆرش لە جینۆسایدی ئەنفالدا لە ناوبران و هیچ بە ڵگەنامەیەك نەماوە جگە لەوەی بە زارەكی لە لایەن مامۆستایانی شۆرشی نوێ و كادر و پێشمەرگەو سەركردەكانی شۆرشەوە باس دەكرێت ، ئەمە بابە تێكی گرنگە كە كار لە سەر مێژووی زارەكی بكەین و تۆماریان بكەین بۆ ئەوەی ببن بە دۆكۆمێنت ، خۆشبەختانە وا ئێستا زانكۆكانی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدان لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی وئەكادیمی لە سەر بكەن ، بە دیاری كراوی زانكۆی كۆیە دو مامۆستان ڕاسپاردووە بۆ ئەو مەبەستە ، ئێمەش لە كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ بەڵێنمان پێداون كە هاوكارییان بین لەو پێناوەدا .
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پەروەردەو فێركردن لە شاخ
ساڵی 1985 كاتێك گفتوگۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ڕژێمی ئەوسای عیراق شكستی هێنا بۆ دۆزینەوەی چارەیەكی سیاسی بۆ كێشەی كوردستانی باشور یەكەم كاردانەوی ڕژێمی عیراق داخستنی قوتابخانەكانی ناوچە ئازادكراوەكانی كوردستان بوو ، ئا لەو كاتەدا بە فەرمانی ڕابەری گەورەو مێژوویی كۆچكردوو مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاردرا شكست بەو سیاسەتە بهێنن و پرۆسەی پەروەردەو فێركردن دەبێت بەردەوام بێت و نابێت چرای زانست و خوێندەواری بكوژێتەوە ، فەرمانی كرد هەموو ئەو مامۆستایانەی پێشمەرگەن دەبێت پەیوەندی بكەن بە قوتابخانەكانەوەو ناونران پێشمەرگەی پەروەردەو فێركردن هاوكاری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بكەن كە ئەو دەم لەشاخ خۆیان ڕێكخستبووەوە شانیان دایە بەر ئەو بەرپرسیارێتیە ومێژووییە بۆ بەرەگاربوونەوەی ئەو سیاسەتە چەپەڵە كە بێبەشكردنی خەڵكی ئەو ناوچە ئازادكراوانە بوو لە مافی خوێندن و پەروەرددەو فێركردن ، هەمووتواناو ئیمكاناتی دارایی ڕاگەیاندن ئەو دەمەی شۆرش تەرخان كرا بۆ پشتیواتی پرۆسەكە بە جۆرێك یارمەتی مامۆستای شۆرش لە پێشمەرگە زیاتر بوو ، تەرخانكردنكردنی بەشێك لە بەرنامەكانی ڕادیۆی دەنگی گەلی گوردستان بۆ بەرنامەی دەنگی مامۆستا زۆر شتی تریش .
كتێبی چراكانی شاخ
لە چوارچێوەی كارو چالاكیەكانی بۆردی هۆشیاری مەكتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دواجار كتێبی (( چراكانی شاخ چەپكێ لەخەباتی مامۆستایانی شۆرشی نوێ )) چاپ و بڵاوكرایەوە لە لایەن نووسەری بەڕێز ( محەمەد حەمە تەقی ) ەوە ئامادەكرا ، دیارە ئەم بابەتەش وەكو بەشێك لە ئەركی بۆردی هۆشیارییە ، كە نووسینەوەی مێژووی شۆرشی نوێ و یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە ، پێشتریش كتێبیان لە سەر پارتیزانەكان و پزیشكەكانی شۆرش و بێتەلەكانی شۆرشیش چاپ و بڵاو كردۆتەوە.
كتێبەكە لە (234) لاپەڕە پێكهاتووە ، كە بەم شێوەیە ، سەرەتا ، خوێندن لە سایەی شۆرشی نوێدا ، كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ دەڵێن….، مامۆستایانی شۆرشی نوێ ، ئەلبومێكی وێنەیی هەندێك لە مامۆستایان و قوتابیان لە هەندێك ناوچەی جیاواز ،دواتر ژییاننامەی مامۆستایان بە گوێرەی ناوچەی جوگرافی و دابەشكردنی لقەكانی كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ پۆلین
1. مامۆستایانی شۆرشی نوێ- لقی سلیمانی )94) مامۆستا
2. مامۆستایانی شۆرشی نوێ – لقی كەركوك( (40) مامۆستا
3. مامۆستایانی شۆرشی نوێ- لقی كۆیە(28) مامۆستا
4. مامۆستایانی شۆرشی موێ- لقی گەرمیان ( 28) مامۆستا
دواتر ژیاننامەی (21) مامۆستایانی شەهید و پاشكۆیەك لە خۆ دەگرێ بەناوی (59) كەس لەو مامۆستایانەی كە شەهیدو ئەنفالكراون كە تەنها ناوەكانیان بە دەست گەیشتووە هیچ زانییارییەكی تر دەست نەكەوت لە سەریان بە داخەوە ، سەرەڕای هەوڵی جدی و بانگەوازی بەردەواممان لە كۆمەڵەی مامۆستایانی شۆرشی نوێ بۆئەوەی زانیاریمان دەست بكەوێت ، ئەوانیش(59) شەهیدن .


