بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

نامیلكەیەك لەسەر ژیان و كارە هونەرییەكانی گرفتار كاكەیی بڵاودەكرێتەوە

نووسەر بەختیار سەعید، لەژێر ناونیشانی (گرفتار كاكەیی)، نامیلكەیەكی 92 لاپەڕەیی ئامادەو بڵاوكردووەتەوە، كە ژمارەیەك لەكاریكاتێرەكان و بایۆگرافی و ناوی بەرهەمە چاپكراوەكانی هونەرمەند گرفتار كاكەیی لەخۆدەگرێت.

بایۆگرافی گرفتار كاكەیی:

 1967 لە كەركوك لەدایكبووە.
 1994 یەكەمین پێشانگای تایبەتی كاریكاتێر لە هەولێر.
 1995 دووەمین پێشانگەی تایبەتی كاریكاتێر لە هەولێر.
 1997 سێیەمین و چوارەمین پێشانگەی تایبەتی كاریكاتێر لە هەولێر.
 1998 پێنجەمین پێشانگەی تایبەتی كاریكاتێر لە هەولێر.
 1999 شەشەمین پێشانگەی كاریكاتێر لە سلێمانی.
 2001 حەوتەمین پێشانگەی كاریكاتێر لە سلێمانی.
 2001 هەشتەمین پێشانگەی كاریكاتێر لە هەولێر.
 2002 نۆیەمین پێشانگەی كاریكاتێر لە تاران.
 2007 بەشداری پێشانگەی نێودەوڵەتی كاریكاتێر كردووە لە تاران.
 2004 دەیەمین پێشانگەی تایبەتی لە شاری كەركوك.
 2004 یازدەیەمین پێشانگەی تایبەتی لە هۆڵی كتێبخانەی خانەقین.
 2005-2008 دوازدەیەمین تا هەژدەیەمین پێشانگەی تایبەتی لە هۆڵی هونەرمەندانی كوردستان لە كەركوك بووە.
 2010 نمایشی كاریكاتێرەكانی لە واشنتن و نیوورك – ئەمریكا.
 2011 هەژدەیەمین پێشانگەی تایبەتی لە هۆڵی میدیا.
 2013 نۆزدەیەمین پێشانگەی تایبەتی لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی.
 2014 پێشانگەی هاوبەشی هونەرمەندان نامۆ رۆستەمی و كیڤان لە هۆڵی میدیا.
 2014 بیستەمین پێشانگەی تایبەت لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی كەركوك.
 2002-2026 بەشداری سەدان پێشانگەی هاوبەشی كردووە لەناو كوردستان و دەرەوەدا.
 داوەری پێشبڕكێی كاریكاتیری بووە لە سوریا.
 2019 بەشداری پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری تایبەت بە جینۆسایدی ئێزیدییەكان لە هانۆڤەر – ئەڵمانیا كردووە.
 2020 بیست و یەكەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری و كاریكاتێری لە دوو هۆڵی جیاواز لە شاری لوبیك – ئەڵمانیا.

لە بەرهەمە چاپكراوەكانی:
 1999 چاپكراوی لەبواری كاتەلۆك و شێوەكاری و كاریكاتێر و شیعر و چیروكی منداڵان هەیە.
 شارەزایی لەمیوزیكدا هەیە لەئامێرەكانی  (بزق و عود) و تائێستا ئاوازی بۆ چەند گۆرانییەك داناوە كە سیاسنیان بۆ منداڵانە.
 شارەزایی لە زمانەكانی كوردی عەرەبی و فارسی لەگەڵ هەندێك ئەڵمانی و توركی و ئینگلیزی هەیەو سەدان بابەتی بڵاوكراوەی لە فارسی و عەرەبییەوە هەیە.
 2020 بەشداری پێشانگایەكی هاوبەشی هونەرمەندانی كەركوك لەگەلەری سەنتەری رۆشنبیری كەركوك.
2021 بەشداری پێشانگایەكی كاریكاتێری تایبەت بە كاریكاتێرستی میسری جومعە فەرەحات لە میسر.
 2021 بەشداری پێشانگەیەكی كاریكاتێری پۆرترێتی تایبەت بە كاریكاتێرستی لە گۆلەمەی پۆتۆساتی لە رۆما.
 2021 بەشداری لە پێشانگایەكی هاوبەشی بە پێنچ كاریكاتێر پۆرترێتی كاریكاتێری لە شاری خنت، بەلجیكا.
2022 بەشداریكردن بە دوو كاریكاتێر لە پێشانگایەكی هاوبەش لە میسر – هۆڵی سەلاح تاهیر – دارلاوبرا.
 2022 بەشداریكردن بە دوو كاریكاتێر لە وڵاتی نەرویچ.
 2022 بەشداریكردن لە پێشانگەیەكی نێودەوڵەتی، كەسایەتییە ناسراوەكانی ڕۆمانیا، ڕۆمانیا.
 2022 بەشداری لە پێشانگەی بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی (Cartoon Rendon) كۆڵۆمبیا.
 2022 ئەندامی لێژنەی داوەری لە سێیەمین پێشبڕكێی كاریكاتێری كوردی – سلێمانی.
 2023 بەشداریكردن لە پێشانگەی نێودەوڵەتی كاریكاتێری (یۆم كاریكاتیر العراقی) – بەغداد.
 2023 بەشداریكردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی (سەبری یونس) – مالیزیا.
 2024 بەشداریكردن لە پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی (یەشار كەمال) – سلێمانی.
 2024 خەڵاتی یەكەم لە پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی كارتۆنی كوردی – سلێمانی.
 2024 خەڵاتی لێهاتوویی لە یەكەمین پێشبڕكێی نێودەوڵەتی كارتۆنی هەنگاریا.
 2024 ئەندامی لێژنەی جیاكەرەوەی كارەكان لە پێشبڕكێ و پێشانگەی ڕۆژی كاریكاتێری عیراقی – بەغدا و وەرگرتنی خەڵاتی لێهاتوویی لە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی ڕۆژی كاریكاتێری عیراقی – بەغدا.
 2025 بەشداری پێشانگەی هاوبەشی هونەرمەندانی ئەڵمانیا – لە ئەڵمانیا.
 2025 ئەندامی لێژنەی داوەری لە خولی دووەمی نێودەوڵەتی كاریكاتێری جەزائیر – وڵاتی جەزائیر.
 2025 بەشداریكردن لە پێشبڕكێ و پێشانگەی كاریكاتێری جەزائیر.
 2026 بەشداریكردن لە 34مین پێشانگە و فێستیڤاڵی ڕۆیندوونی نێودەوڵەتی – كۆڵۆمبیا.
 2026 بەشداری بەیەك كەڤال لە پێشانگایەكەی گشتی لە ئەڵمانیا – هۆڵی كۆنست هالە.
 2026 بەشداری بە چوار كاریكاتێر لە پێشانگەی نێودەوڵەتی كاریكاتێری (التوعیه البیئیه) اپرك اخچر. لە سعودییە.

لە بەرهەمە چاپكراوەكانی:
1. Die Reinkarnation. 2020 بە زمانی ئەڵمانی.
2. 2011 (سارۆخان) كاریكاتێرنووسینی (مەروان ئەڵخەتیب) وەرگێران لە عەرەبییەوە.
3. 2012 گۆرگ و مرۆڤ. كۆمەڵە چیرۆكێكی وەرگێراوە لە عەرەبی و فارسییەوە.
4. 2009 كەرۆیشك و رێوی. كومكس- هەولێر.
5. 2009 (گورگێكی دڵسۆز) چیرۆكی وەرگێڕاو بۆ منداڵان- كەركوك.
6. 2001 (دۆشاو) چیرۆك بۆ منداڵان – سلێمانی.
7. 1999 (سكاڵا) كۆمەڵە شیعر بۆ منداڵان- هەولێر.
8. 1998 (كاریكاتێر) كۆمەڵە بەرهەمێكی كاریكاتیرییە- هەولێر.
9. (مۆدلیانی) وەرگێران لە عەرەبییەوە- كەركوك.
10. (كاریكاتێر) بەشی دووەم لە كۆمەڵە بەرهەمێكی كاریكاتێر.
11. (نزهه صامته)- كۆمەڵە بەرهەمێكی كایكاتێرییە لە بەغدا چاپكراوە.
2026 -دلێر و چۆڵەكە- چێرۆكە شیعر بۆ منداڵان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close