بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق پێشوازی کرد لە براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا

كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا هەمووان دەپارێزێت و دەسەڵاتی دەوڵەت بەهێز دەكات”

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەڵێت، عەلی زەیدی پێشوازی کردووە لە براد کۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا.
لە دیدارەکەدا زەیدی تەئکیدی کردوەتەوە لەسەر پابەندبوون بەو خشتە کاتیانەی رێککەوتنی لەسەرکراوە، کە بڕیار دراوە رۆژی 30ی ئەیلولی داهاتوو وادەیەکی نەگۆڕ و کۆتایی بێت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق و تەواوکردنی چوونەدەرەوەی هێزەکانی.
بەپێی راگەیاندراوەكە، زەیدی ڕایگەیاندووە، كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بەپێی یاسا هەمووان دەپارێزێت و دەسەڵاتی دەوڵەت بەهێزدەكات و مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ گواستنەوەی عیراق بۆ قۆناغێکی نوێ لە گەشەپێدان و بوژانەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *