بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

12 هەزار مەتر چوارگۆشەی زەوی لە مین پاککرایەوە

لەسنووری شارەدێی سروچک، کێڵگەیەکی بە مین چێندراو دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی پاککرایەوە، رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە گوندی بەرزنجه لە شارەدێی سروچک، هەستان بە رادەستکردنەوەی کێڵگەمینێک بە ناوی ملەی گەلی کانی ماران بە خاوەنەکەی.

باسی لەوەشکردووە: رووبەری کێڵگەمینە پاککراوەکە 12 هەزار مەتری چوارگۆشەیە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، پاککراوەتەوە و رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *