ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

لە ڕانیەیە؛ فێستیڤاڵى پایز بەڕێوەدەچێت

پووختەى هەواڵەکە

  • فێستیڤاڵى پایز لە دەربەندى ڕانیە بە هەماهەنگى کەناڵ8 بەڕێوەدەچێت.
  • لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی کولتوری و ئەدەبی و هونەریی و وەرزشیی و رۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت.
  • کاتژمێر 10:00 پێشوازیکردن لە میوانەکان دەستپێدەکات.
  • بەرپرسانی حکومی، دەستەی گەشتوگوزار و بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین ئامادەدەبن.
  • کاتژمێر 16:00 چالاکییەکانی سەر ستەیج دەستپێدەکات.
  • کاتژمێر 17:00 لەگەڵ خۆرئاوابوون، چالاکییەکانی لایڤ میوزک و ڕووناکی دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ هەینى 9ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە سپۆنسەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانى، جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی کەناڵ8، فێستیڤاڵی فراوانی پایز لە دەربەندی ڕانیە دەستپێدەکات.


ناوەڕۆکى فێستیڤاڵى پایز لە دەربەندى ڕانیە:

  • جیاوازی ئەم فێستیڤاڵە لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی دیکە تەنیا لە شوێنێک و کاتێکی دیارییکراودا ناکرێن.
  • بەڵکو لە مەودایەکی فراوان و لە کاتێکی فراواندا کە تا کۆتایی پایز بەردەوام دەبێت.
  • کاتی چالاکییەکان دیارییکراو نین، میوانەکان و بەشداربووان دەتوانن بۆ هەر یاریی و چالاکییەک بیانەوێت بەشداریی بکەن و بینەری چالاکییەکان بن.
  • زیاتر لە سێ هەزار کەس لە کەش و هەوایەکی سروشتی و شوێنێکی کراوەدا کۆدەبنەوە و بەشداری لە دەیان چالاکی جۆراوجۆری ئەدەبی و هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی و کۆمەڵایەتییدا دەکەن.
  • بەشێک لە میوانەکان بەیانیان سەردانی شوێنی چالاکییەکان دەکەن و بەشێکی دیکە لە میوانەکان پاشنیوەڕوان سەردانی فێستیڤاڵەکە و چالاکییەکان دەکەن.
  • بەگوێرەی ویستی خۆیان هەر چالاکییەکان بوێت دەتوانن لە شوێنی چالاکییەکە ئامادەبن.
  • رۆژی شەممە 10ـی تشرینی یەکەم، ماراسۆنێکى ڕاکردن لە دەربەندی ڕانیە وە دەستپێدەکات، تاوەکو ناو فێستیڤاڵەکە، بەڕێوە دەچێت و کوڕان و کچان بەشدار دەبن تیایدا.

چالاکییەکانی ناو فێستیڤاڵ

“جۆلانەکان – یاری کۆرن هۆڵ – یاری ئاگرین –  دانیشتنی دەوری ئاگر- ڕەگبی – کەمپینگ و حەوانەوە – سینەما – موزیکی ڕاستەوخۆ –  یۆگا و حەوانەوە –  فریزبی –  زۆرانبازی –  یاریگای تۆپی پێ –  یاریگای تۆپی بالە –  کیک بۆکسینگ.”

چالاکیە تایبەتەکان

• ئۆفرۆد و ATV

• ئەسپسواری

• کارە هونەریەکان و تابڵۆکان

• کایاک و پەدڵینگ

• دووکان، کافێ و چێشتخانەکان

• کافێ و بەیکەری و مارکێت

• چێشتخانەی جۆراوجۆر (برژاو، ماسی، کوردیواری، فاست فوود)

• دەیان شۆپی تری وەک (کاری دەستی، دیاری و شتومەکی ناوازە)

• ڕێنماییەکانی کەمپینگ

• خیمە و کیسەخەو لە شوێنی فیستیڤاڵەکە بەردەستە.

• دەتوانیت خیمە و کیسەخەوی تایبەتی خۆتت پێ بێت.

خزمەتگوزارییە گشتیەکان

نوێژگە، دەستشۆر و شوێنی خۆگۆڕین بۆ (ئافرەتان و پیاوان

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *