کەشناسیی هەرێمى کوردستان: سبەى کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە
- بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى کەشوهەواى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە.
- کەشناسیی هەرێمى کوردستان: سبەى کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
بە گوێرەى پێشبینیەکان ئەمڕۆ هەینى زۆربەى کاتەکان هەور دەبێت، لە شەودا کاریگەریی شەپۆلەکە لاواز دەبێت و ڕۆژى شەممە کەش ئاسایی دەبێتەوە.
پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو
- ئەمڕۆ هەینى، لە زۆربەى کاتەکان ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
- ئەگەرى هەورەبروسکە و تاوەبارانى کورتخایەن لە ناوچە جیاجیاکان هەیە.
- لە کاتەکانى شەودا کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکە لاواز دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە.
- سبەى شەممە، ئاسمان بەگشتى لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.
- پلەکانى گەرما گۆڕانکارییەکى ئەوتۆیان بەسەردا نایەت و هاوشێوەى ڕۆژانى ڕابردوو دەبێت.
کەشەکە لەناوەڕاست و ڕۆژئاواى عێراق دەگۆڕێت
هەروەها دەستەى کەشناسیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سبەى شەممە، کەش لە نیمچە هەور لە تەواوى وڵات، دەگۆڕێت بۆ هەور لە بەشەکانى ناوەڕاست و ڕۆژئاوا، لەگەڵ بارانبارینێکى کەم، پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ڕۆژانى ڕابردوو بەجیگیرى دەمێنێتەوە




