بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

زانکۆی سلێمانی بەشداری پڕۆگرامێکی نێودەوڵەتی لە تایلەند دەکات

دەرچوویەکی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، بەشداری پڕۆگرامی سەرکردایەتیی نێودەوڵەتی لە ناوەندی کۆنفڕانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCC) لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند کرد.

ئەم پڕۆگرامە لە لایەن رێکخراوی (VFRI) بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سەرکردایەتی و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگە جیهانییەکان رێکخرابوو، داستان جەزا نامیق دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی، لە چەندین وۆرکشۆپ و پانێڵی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ دیپلۆماسی و هاوکاریی نێودەوڵەتیدا ئامادەیی هەبوو.

ئەم نوێنەرایەتیی و بەشدایکردنەش، دەرفەتێکی بەنرخ بوو بۆ ناساندنی باشی ئەکادیمیی زانکۆکە و دروستکردنی تۆڕی پێوەندیی جیهانیی و گواستنەوەی لێهاتووییەکان بۆ ناو کۆمەڵگەی ناوخۆیی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *