بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق کرد

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە قەڵاچوالان  پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق کرد .

لەدیدارێکدا دۆخی سیاسی ، سەربازی ، ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت  لە بەردەوامی هەماهەنگی هەمەلایەنەی لایەنە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .

لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و پشتیوانییەکانی وڵات و گەلی فینلەندا کە لەکاتی جەنگی تیرۆریستانی داعش لە رێگای راوێژکارەکانیانەوە هاوکاو پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون .

زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close