بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

عیراق 8 حەشارگەی لە کەرکوک بۆردومانکرد

نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند، هێزی ئاسمانیی عیراق توانێویەتی 8 حەشارگەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای کەرکوک بەتەواوی تێکبشکێنێت.
 راشیگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکی وردی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی سەبارەت بە پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری بەرپرسیارێتیی فیرقەی 11ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک، ئۆپراسیۆنەکە ئەنجامدراوە.
 دەشڵێت، هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی جۆری (Cessna Caravan) و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزی ئاسمانی و چاودێریی راستەوخۆی شانەی ئامانجگرتن لە نووسینگەی فەرماندەی گشتی، چەندین هێرشی ئاسمانیی ورد کراونەتە سەر بنکەکانی تیرۆریستان

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *