وەفدێکی یەکێتی سەردانی وەزیری نەوتی عیراق دەکات
وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی وەزیری نەوتی عیراق-یانکرد و چەند پرسێکی تایبەت بە نەوتیان تاووتوێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی8ی2026، باسم عەبادی وەزیری نەوتی عیراق، پێشوازی لە وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوتیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە کەرتی نەوت و قەیرانی سوتەمەنی و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی پەیوەندیدار بەسێکتەری نەوتەوە کرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وسەرۆکی لێژنەی نەوت و غاز له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهاوڕێیەتیی د. خالد شوانی وەزیری داد و ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و سامان فایەق بەرێوەبەری پاڵاوگەی دووکان سەردانی باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عیراق-یانکرد




