بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ناوخۆ ی عیراق: 71بارەگای وەهمیمان داخستووە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی کەمکردنەوە و رێکخستنەوەی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا، بنکەیەکی زانیارییان بۆ زياتر لە 6 ملیۆن پارچە چەک لە سەرانسەری وڵاتدا دروستکردووە.

 لەوبارەیەوە،لێژنەی تایبەتمەند توانیویەتی 71بارەگای وەهمی دابخات کە بەناوی حەشدی شەعبییەوە کاریان دەکرد، سەرەڕای داخستنی 119دوکانی چەکفرۆشتنی بێمۆڵەت و پێدانی زیاتر لە 160هەزار مۆڵەتی هەڵگرتن و خاوەندارێتی چەک بە هاووڵاتییان.

راشیگەیاندووە، دەست گیراوە بەسەر 21هەزار و 224 پارچە چەک لە کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان، سەرباری کۆنترۆڵکردنەوەی هەزاران چەکی دزراو و ونبوو، هەروا، دەستبەسەرداگرتنی 49 دڕۆن لەم ساڵەدا. 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، جەختی کردەوە کە دادگا هەڵگرتنی دڕۆنی نایاسایی یان بەکارهێنانی بۆ مەبەستی ناپاشگەز بەپێی یاسای دژەتیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

داواشی لە هاووڵاتییان کردووە، بەپەلە چەکەکانیان تۆمار بکەن، چونکە دوا مۆڵەت 31ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ دەبێت (مەگەر درێژبکرێتەوە)، دوای ئەو رێکەوتە، هەر چەکێکی تۆمارنەکراو بە چەکی نایاسایی دادەنرێت و رێکاری یاسایی توند بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *