بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ڕفعەت عەبدوڵا: ئەم قۆناغە وادەخوازێت یەکێتی بەردەوام لە نوێبوونەوەدا بێت

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە دەسپێکی (خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بۆ لێپرسراوی کۆمیتەکان) ڕایگەیاند، گەشەپێدان و برەودان بەتوانست و کوالێتی کادر، ڕۆڵێکی بونیادنەرانە دەگێڕێت لە پێشکەوتنی کایەی حزبیداو ئەم قۆناغە وادەخوازێت یەکێتی، بەردەوام لە پرۆسەی نوێبوونەوەدا بێت.
بەئامادەبونی هەڤاڵان د.یوسف گۆران، لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و بەشێک لەلێپرسراوی بۆردو مەڵبەندەکان، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، باسی لەپێگەیاندن و گەشەی توانستی کادر کردوو جەختی کردەوە یەکێتی، لەڕێگەی پەرەپێدان و پێشکەوتنی توانای کادرو نوێبونەوەی حزبەوە ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەرکەوت و  پێشهاتەکان

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *