بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

پاسپۆرتی عیراق لە پلەی سێیەمدایە

بەپێی تازەترین ڕیزبەندی پێوەری نێودەوڵەتیی هێنلی (Henley Passport Index) بۆ ساڵی 2026، پاسپۆرتی عیراق وەک یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان دیاریکراوە و لە پلەی سێیەمی کۆتایی ریزبەندییەکەدا هاتوو.

 هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی تەنها دەتوانن گەشت بۆ 28 وڵات بکەن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە یان بە وەرگرتنی ڤیزا لە کاتی گەیشتندا.

 ریزبەندی لاوازترین پاسپۆرتەکان بریتین لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، لە پلەی یەکەمی خراپترین پاسپۆرتەکاندایە رێگە بە گەشتکردن بۆ 22 وڵات دەدات
.
  سوریا، لە پلەی دووەمدایە رێگە بە گەشتکردن بۆ 25 وڵات دەدات.

 عێراق، لە پلەی سێیەمدایە رێگە بە گەشتکردن بۆ 28 وڵات دەدات.

 پێوەری هێنلی پشت بە زانیارییە رەسمییەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) دەبەستێت و بە یەکێک لە باوەڕپێکراوترین سەرچاوە جیهانییەکان دادەنرێت بۆ دیاریکردنی هێزی پاسپۆرتەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *