بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بە ئامادەبوونی جەزای سەید مەجید لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی مەراسیمی ئاشتەوایی عەشیرەت و خزمانی گەڵاڵی و مکایەڵی بەرێوەچوو

بە ئامادەبوونی جەزای سەید مەجید لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی مەراسیمی ئاشتەوایی عەشیرەت و خزمانی گەڵاڵی و مکایەڵی بەرێوەچوو

لە ڕێوڕەسمێکی کۆمەڵایەتی گەورەدا شایستەدا، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ جەزای سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی، و بە بەشداریی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان، مامۆستایانی ئاینی و سەرۆک هۆزو عەشرەتەکان و چین و توێژە جیاوازەکان، لە هۆڵی مزگەوتی گەورەی هەڵەبجەی تازە، مەراسیمێکی گەورە بۆ ئاشتەوایی و تەبایی نێوان عەشیرەتی گەڵاڵی و مکەیاڵی، هەردوو بنەماڵەی( مامە ڕەشەی گڵاڵی و حاجی عوسمان میراودەلی ) بەرێوەچوو.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لێخۆشبوون، دڵگەورەیی و لێبوردن سیفاتی مرۆڤە ڕەسەن و گەورەکانە و پاداشتێکی گەورەی لەلای پەروەردەگار هەیە. بێگومان ئەم نەریتە جوان و باڵایانە هەمیشە بنەمای سەرەکیی پێکەوەژیان بوون لە کۆمەڵگەی کوردستاندا و مایەی شانازیی هەموولایەکن.
دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسایەتی و خەمخۆرانە دەکەین کە ماندوو بوون لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و برایەتیدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *