سلێمانی.. بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەراند

بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی 102 مێگاواتی تێپەڕاندو ژمارەی بەشداربووانیش گەیشتووەتە زیاتر لە چوار هەزار و 500 هاوبەش.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوبەرایەتی تەكنیك لەسنووری پارێزگای سلێمانی، دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبوونەو كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لەوزەی خۆر تا رێكەوتی 9ی 8ی 2026 گەیشتوەتە زیاتر لە 102 مێگاوات كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر بەپێی ئامارەكە تا رێكەوتی 9ی 8ی 2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و لە بەشی ووزە نوێبووەكان تۆماركراون، گەیشتوەتە چوار هەزارو 562 هاوبەش و بڕی بەرهەمهێنانی كارەبایان گەیشتوەتە 102.847 مێگاوات، لەكاتێكدا لە رێكەوتی 6ی 5ی 2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سۆلاریان دانابوو سێ هەزارو 746 هاوبەش بوون و بەرهەمی كارەباكەیان 91.623 مێگاوات بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: هەر بەپێی داتاكان تا رێكەوتی 9ی 8ی 2026 ئەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە سێ هەزارو747 هاوبەشی ماڵان، 659 هاوبەشی بازرگانی، 15 هاوبەشی پیشەسازی، 134 هاوبەشی كشتوكاڵی و حەوت هاوبەشی حكومین.



