بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئۆپراسیۆنی دژەتیرۆر لەعیراق پیلانێكی درۆنيی پووچەڵ دەكاتەوە

وتەبێژی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت: كە دەزگای دژەتیرۆرو دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی توانویانە تۆڕێك هەڵبوەشێننەوەو ئەندامەكانی دەستگیربكەن، كە درۆنیان پێبووەو پیلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر چەند ئامانجێكی دیاریكراو.

حەیدەر عەبود، وتەبێژی حكومەتی عیراق، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA) رایگەیاند: دەزگای دژەتیرۆرو دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عيراق توانویانە تۆڕێك هەڵبوەشێننەوەو ئەندامەكانی دەستگیربكەن و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیاندا بگرن، كە درۆنیان پێبووەو پیلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرش و ئۆپراسیۆن بۆ سەر چەند ئامانجێكی دیاریكراو لەدەرەوەی عیراق.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەدوای 30ی ئەیلوولەوە، هیچ پێویستییەك بۆ بوونی گرووپی چەكدار لەعیراق نامێنێت و كۆنتڕۆڵكردنی چەك تەنها لەدەسەڵاتی دەوڵەتدا دەبێت، چونكە حكومەتی عیراق تا رێكەوتی 30ی ئەیلوولی 2026 مۆڵەتی داوەتە گرووپە چەكدارەكان بۆ رادەستكردنی چەكەكانیان، دوای ئەو رێكەوتەش هەموو گرووپێكی دەرەوەی یاسا وەك رێكخراوی تیرۆریستی دەناسێندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی،  لەگفتوگۆی راستەوخۆدایە لەگەڵ بزووتنەوەو گرووپە چەكدارەكان. 

ئەم رێكارانەی بەغداد دوای ئەوە دێن، كە لەكۆتایی مانگی تەمووزدا، ئەمریكاو سعودیە هێرشی ئاسمانییان كردە سەر چەند گروپێكی چەكدار لەعیراق، دوای تۆمەتباركردنیان بە هێرش كردن بۆ سەر خاكی سعودیە.

هاوكات كەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودیی ئێوارەی شەممە 8ی 8ی 2026، لەسەرچاوە عیراقییەكانەوە بڵاویكردەوە، شانەیەك لەپارێزگای بابل دەستگیركراون لەكاتێكدا ئامادەكارییان دەكرد بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر دەرەوەی عیراق.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *