بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

گەشتە ئاسمانییەكانی هەولێر و قەتەر دەست پێ دەكاتەوە

ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر دەست پێ دەكەنەوە، یەكەم فڕۆكە لە دەوحەوە دەگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە هەشتی ئاب، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رای گەیاند، ئەمڕۆ گەشتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر دەست پێ دەكەنەوە و دوای نیوەڕۆ یەكەم فڕۆكە لە دەوحەوە دەگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

دووپاتی كردەوە كە ئەمڕۆ گەشتێكی تر لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت، بەمەش دەبێتە دوو گەشتی ئاسمانی لە یەك ڕۆژدا.

بە گوتەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر، لە داهاتوودا گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ وڵاتاندا زیاتر و فراوان دەبێت

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close