بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سلێمانی.. زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە دەکەن

زیاتر لە 23 هەزار خوێندکاری پۆلی 12 لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دەکەن، کە بڕیارە لە رێکەوتى 11ی ئاب لە 328 هۆڵدا دەستپێبکات.

لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازیکردنى زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار بۆ تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى ئەمساڵ راگەیاند.

بەپێی ئامارە رەسمییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 496 خوێندکار مافی بەشدارییکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی ئەم خولەدا هەیە.

لە پێناو بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و بێئاستەنگ، 328 هۆڵی تاقیکردنەوە ئامادەکراون .

دابەشبوونی خوێندکاران بەسەر بەشە جیاوازەکانى پۆلى 12دا بەم شێوەیەیە:
بەشی زانستی لە پلەی یەکەمدا دێت بە 18 هەزار و 462 خوێندکار و دواتر بەشی وێژەیی دێت بە 4 هەزار و 205 خوێندکار و بەشی خوێندنی پێشەییش 829 بەشداربوو لەخۆدەگرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی سەرجەم بەشەکانیی (زانستی، وێژەیی، پێشەیی) لە رێکەوتى 11ى8ى2026 سەعات 7:30ی بەیانی دەستپێدەکەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close