بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

میدیای تورکیا وردەکاریی چۆنیەتی ڕادەستکردنی چەکەکانی پەکەکە بڵاودەکاتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تورکیا کە لە دەسەڵاتەوە نزیکە، پاش دەرچوونی یاسای تایبەت بە پڕۆسەکە لە پەرلەمانی تورکیا، ماوەی مانگ و نیوێک تاوەکو دوو مانگ لە بەردەم پەکەکەدایە بۆ ئەوەی چەکەکانی ڕادەست بکاتپێش ئەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان بانگەوازی چەکڕادەستکردن دەکات و دوای ئەوەش پەکەکە وردەکاری چۆڵکردنی بنکە و بارەگاکانی ئاشکرا دەکات.


پابەندبوون بە وادەى دیاریکراو

  • ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەیلول چەکڕادەستکردن کۆتایی بێت و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، کۆتاییهاتن و چەکڕادەستکردنی پەکەکە پشتڕاستبکاتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، دەست بە جێبەجێکردنی یاساکە دەکرێت.
  • سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کەسانەی یاساکە دەیانگرێتەوە، لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە سلێمانی و هەولێر ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و لەو خاڵانەشی لەو دوو پارێزگایە دادەنرێن، چەکەکانیان ڕادەست دەکەن.
  • جگە لە چەکەکانی دەستیان، ئەندامانی پەکەکە درۆن و هەموو ئەو ئامێر و چەکانەی دیکە ڕادەست دەکەن کە لایانە و بۆ وەرگرتنیشیان، میت میکانیزمی خۆی دەگرێتەبەر.
  • ئەوانەشی لە وڵاتانی دیکەن، لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا ناوی خۆیان تۆمار دەکەن، ئەو ناوانە بە هەماهەنگیی نێوان میت و وەزارەتەکانی دەرەوە، بەرگری، لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت و بەگوێرەی کەسەکان دۆسیەکەیان یەکلایی دەکرێتەوە.
  • ئەو ئەندامانەی پەکەکە دەگەڕێنەوە و سزاکانیان هەڵدەپەسێردرێت، پێویست ناکات ڕۆژانە و هەفتانە واژۆ بکەن و چوونە دەرەوەشیان لە وڵات لێقەدەغە ناکرێت.
  • 180 بۆ 200 کادری باڵای پەکەکە و نزیکەی هەزار ئەندامی دیکەی پەکەکە، یاساکە نایانگرێتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان و تورکیا، لەوانەش؛ باهۆز ئەرداڵ، موراد قەرەیلان، جەمیل بایک، دوران کاڵکان و بەسێ هۆزات.
  • عەبدوڵا ئۆجەلان کە لە 1999ـوە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵییە، سوود لە یاساکە وەرناگرێت.

ئەوانەى لە زیندانەکاندان

ئەو کەسانەشی لەسەر دۆسیەی پەکەکە و کەجەکە لە زیندانەکاندان، بە چوار هەزار و 500 تاوەکو پێنج هەزار کەس مەزەندە دەکرێن. ئەوانەی تاوانی کوشتنیان لەسەرە لە دەرەوەی یاساکە دەبن و ئەوانی دیکە بە گوێرەی ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێنراوە، سزاکەیان هەڵدەسەپێردرێت و ئازاد دەکرێن.
ڕۆژنامەی نەفەسیش بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە800  ئەندامی پەکەکە کە پێش2005  بە سزای قورس خراونەتە زیندان، سوود لە یاساکە نابینن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *