لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ووڵاتی ئەرمینیا کرد

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ووڵاتی ئەرمینیا کرد
هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ئەرمینیا، کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەشداری کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، نوێنەرانی وڵاتان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، هەروەها کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان ئامادە بوون.
هەڤاڵ دارا خەیلانی، لە چوارچێوەی بەشدارییەکەیدا، پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ئەرمینیا گەیاند بە باڵیۆز و کونسوڵی ووڵاتی ئەرمینیا.
لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا، هەڤاڵ دارا خەیلانی، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان دیدار و گفتوگۆی کرد. لەو دیدارانەدا، ڕاوبۆچوونەکان سەبارەت بە پەیوەندییە دۆستانەکان، پەرەپێدانی هاوکارییە دوولایەنەکان و گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و گفتوگۆی دیپلۆماسی، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.








