ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

هەیئەتیکی مەکتەبی کاروباری رێکخراوریی مەڵبەندی گەرمیانیان بەسەرکرایەوە

هەیئەتیکی مەکتەبی کاروباری رێکخراوریی مەڵبەندی گەرمیانیان بەسەرکرایەوە

هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتیی، بەئامادەبوونی هەڤاڵ سالار محمود ئەندامی سەرکردایەتی و هەڤاڵ ڕابەر سەید ئیبراهیم، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی هەردوو بۆرد، سەردانی مەڵبەندی گەرمیانیان کرد و لەلایەن هەڤاڵ عومەر علی لێپرسراوی مەڵبەند و ئەنجومەنی مەڵبەند و تێکۆشەرانی سنوورەکەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.

لەکۆبونەوەیەکدا: تیشکخرایە سەر قۆناغی نوێی خەباتی حزبی و ئاماژە بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی یەکێتیی درا، جەخت لەوە کرایەوە یەکێتیی لەڕێگەی داڕشتنی ڕوئیای نوێ و هاوچەرخ بەردەوامە لە بەهێزکردنی بنەما ڕێکخراوەییەکانی، هاوکات گۆڕانکارییەکان وەرچەرخانێکی کاران بۆ ئەوەی کادرەکان پێشەنگبن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکان و بەشایستەترین شێوە خزمەت بە کۆمەڵگە و خەڵکی تێکۆشەری سنوورەکە بکەن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *