مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای دەربەندیخان لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان ئەحمەد مستەفا ئەحمەد ناسراو بە ( ئەحمەد ئاربیجی ) و سەعید حەسەن حەمە خان ناسراو بە ( لالۆ سەعید )پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرین یان بەسەرکردەوە .

رۆژی ٣٠ـی ئەیلول ٢٠٢٦ ،مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای دەربەندیخان لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان ئەحمەد مستەفا ئەحمەد ناسراو بە ( ئەحمەد ئاربیجی ) و سەعید حەسەن حەمە خان ناسراو بە ( لالۆ سەعید )پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرین یان بەسەرکردەوە .
لەو بەسەرکردنەوانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵان ئەحمەد ئاربیجی و لالۆ سەعید یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواستن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ رۆڵ و قارەمانێتی هەڤاڵان ئەحمەد ئاربیجی و لالۆ سەعید وەک دوو پێشمەرگەی بە ورەو مەچەک قایمی شۆڕشی نوێ کە هەر لە سەرەتایی تەمەنی گەنجێتیانەوە بوونە دوو قارەمانی بناری بەمۆ و ، ئازایانە بەرامبەر بە رژێمی بەعسی رووخاو دەوەستانەوە .لە بەرامبەر ئەو رابردوو شۆڕشگێرییەشدا سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و جەخت لە مێژووی بەرزیان کرایەوە .
لە بەرامبەردا ، هەڤاڵان ئەحمەد ئاربیجی و لالۆ سەعید سوپاسی بەسەرکرنەوەکەیان کردوو بە شکۆوە باسیان لە کاروانی خەبات و قارەمانێتی خۆیان و هەڤاڵەکانیان کردەوە لە شاخ ، کە سەرباری جیاوازی گەورەی توانا لۆجستیەکانی هێزی پێشمەرگەو رژێمی بەعسی فاشیست هەڤاڵان گورزی گەورە و سەرکەوتوویان دەوەشاند لە دوژمن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال












