ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

خولی پەروەردەی کادران لەگەرمیان وەچەرخانی کاری حزبییە لەسن

خولی پەروەردەی کادران لە گەرمیان وەرچەرخانی کاری حزبییە لە سنوورەکە

هەڤاڵ زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخستنی یەکێتیی، بەئامادەبوونی هەڤاڵ ڕابەر سەید ئیبراهیم، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی هەردوو بۆرد، لە گەرمیان خولی پەرەپێدانی کادرانیان بەسەرکردەوە و لەلایەن د. ڕێبوار محمد لێپرسراوی ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی کادران پێشوازی گەرمیان لێکرا.

پاشان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەشداربووانی خولەکە، هەڤاڵ زیاد جەبار، ڕایگەیاند: لەم قۆناغەدا خەباتی حزبی پێویستی بەنوێبوونەوەی مەعریفی و گونجاندن هەیە لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکاندا، (ی.ن.ک) لەڕێگای مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەوە، خولی پەرەپێدانی کاری حزبی بۆ کادرەکان دەکاتەوە، کە ئامانجەکە ڕوون و بەهێزە بۆ پێداگری حزب لەسەر ئاوێتەکردنی ئەزموونی مێژوویی و ڕوئیای هاوچەرخ، بۆ ئەوەی کادرەکانمان بەتوانا و هۆشیارییەکی بەرزەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *