بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە كوردستاندا 20 جۆر بنەتۆی جیاواز بەرهەم هێنران

بە مەبەستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی زیاتر و جۆری باشتر لە چاو جۆرەكانی پێشتر، 20 جۆر بنەتۆی تازە لە كوردستاندا بەرهەم هێنراون و بەسەر جووتیارانی كوردستاندا دابەش دەكرێن

ئەمڕۆ سێشەم چواری ئاب، نەبەز رەفعەت بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوەی كشتوكاڵی لە وەزارەتی كشتوكاڵ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئەو بنەتۆوانە لەمەودوا لە ڕێگەی ناوەندەكانی كشتوكاڵییەوە بەسەر هەموو جووتیارانی كوردستاندا دابەش دەكرێن.

زیاتر گوتی، زەویوزار و ئاوهەوای كوردستان گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی زۆرترین ڕێژەی دانەوێڵە، هەروەها چۆنیەتیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، بۆیە وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێویستی دەزانێت مادام جووتیارانی كوردستان دانەوێڵە بەرهەم دەهێنن، دەبێ لە باشترین جۆری خۆیان بێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستە 20 جۆری بنەتۆی دانەوێڵە لە كوردستان ئامادە كراون، هەموو ئەو بنەتۆوانە بە ڕێژەی 2% دابەش دەكرێن بەسەر جووتیارانی كوردستاندا.

باسی لەوەش كرد، لە ڕێگەی ڕێنوێنییەكی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، لە 20%ی هەموو ئەو باجانەی كەوتبوونە سەر جووتیاران لە بابەتی بنەتۆوە، لێخۆشبوونیان بۆ كراوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *