سەردانی هەڤاڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ مەڵبەندی (١)؛ جەختکردنەوە لە پاڵپشتی و سەرخستنی بەرنامەی کاری نوێی مەڵبەند

سەردانی هەڤاڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ مەڵبەندی (١)؛ جەختکردنەوە لە پاڵپشتی و سەرخستنی بەرنامەی کاری نوێی مەڵبەند
ئەمڕۆ سێشەممە (٤/ ٨ /٢٠٢٦)، هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بە هاوڕێیەتی هەڤاڵ ئاوات محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڤاڵانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی مەڵبەند، پێشوازییەکی گەرمیان لە هەڤاڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی .
لە دیداری بەخێرهاتندا، هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئاماژەی بە گرنگیی ئەم سەردانە کرد و ڕایگەیاند:
“هاتنی بەڕێزتان بۆ مەڵبەندی (١) نیشانەی پەرۆشیتان و دەرخەری گرنگیی سلێمانییە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.”
لە بەرامبەردا، هەڤاڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای ئاڕاستەکردنی پیرۆزبایی بەبۆنەی نوێکردنەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی مەڵبەند، جەختی کردەوە:
“بە هەموو توانامەوە پاڵپشتی لە بەرنامەکاری مەڵبەند دەکەم و لە نزیکەوە لەگەڵتان دەبم”
















